ئیسرائیل و بەحرێن یەکەم هاوپەیمانی ئاسایشی و بەرگریان واژوو کرد.
ئەو ڕێککەوتنە و هاوپەیمانییە ، وەک یەکەم هاوپەیمانی ئەژمار دەکرێت لە دوای پەیمانی سەدەی ئیسرائیل عەرەب بە ناوی پەیمانی ئیبراهیم .
بەنی گانتز ، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد ، یەک ساڵ لە دوای ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانمان لە گەڵ جیهانی عەرەبی لە ژێر ناوی ‘پەیمانی سەدەی ئیبراهیم’ ئیسرائیل و بەحرێن هاوپەیمانەتییەکی گرینگی بەرگریی هاوبەشیان واژوو کرد کە دەبێتە هۆی پاراستنی ئەمنیی هەر دووک وڵات .
نزیک بە کاتژمێرێک پێش ئێستا، وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەردانی ناوەندی فەرماندەیی هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریکای کرد لە ” مەنامە ” و ڕایگەیاند ئە هاوپەیمانەتییە وێڕای ئەوەی دوو وڵات پارێزروا دەکات لە هەر هێرشێک ، دەتوانێت ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکیش دابین بکات کە لە چەند سەت کیلۆمەتری کەنارئاوەکانی بەحرێنن .
سەرچاوە . ڕادیۆ فەڕەنسا