حکومەتی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ فرؤشتنی چەک بە سعوودیە و ئیمارات و ئوردن ڕاگەیاند .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتگیری خۆی دەربڕی بۆ فرۆشتنی چەکی پێشکەوتوو بە وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ، بە تایبەت وڵاتانی سعوودیە ، ئیمارات و ئوردن .
وەک لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە ، بڕی 24 ملیۆن دۆلار تایبەت کراوە بە پارچەی قەڵغانی دژە مووشەکی سعوودیە ، هەروەها 65 ملیۆن دۆلار بۆ نوێکردنەوەی سیستمی دژە ئاسمانی ” پاتریۆت ، هاوک و تاد ” لە ئیمارات .
پنتاگۆن هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە بەهێزکردن و بەڕۆژکردنەوەی ئەو چەکانە لە وڵاتانی هاوپەیمانیدا دەبێتە هۆی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هەرهەڕەشەیەک لەوێوە لە ناودەبەیین .
هاوکات بڕیارە بە گوژمەی 4.21 ملیارد دۆلار چەک وەکوو فڕۆکەی ئێف 14 و مووشەکی کۆنتڕۆل کراو ڕادستی ئوردن بکرێت .
سەرچاوە ، ڕادیۆ فەردا