حکومەتی بایدن بەشێک لە سەپاندنی گەمارۆکانی سەرئێرانی لادا.

 

حکومەتی جۆبایدنی سەرۆککۆماری ئەمریکا ، لێخۆشبوونی دەرکرد بۆ بەشێک لەو سزا سەپەێندراوانەی لە کۆتاییەکانی دەسەڵاتی ترەمپ خرابوونە سەر ئێران .

 

وەک لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دا هاتووە ئەو بڕیارە ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران .

 

رۆیتەرز لەمبارەوە دەنووسێت ، لە ڕاپۆرتێکدا کە  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە  واژووی ” ئەنتۆنی بلینکن ” بلو کراوەتەوە ، بەشێکی بەرچاو لەو سزا ئابورییە ” نا ئەتۆمیانەی ” سەر ئێران هەڵدەپەسێرن لە پێناو نییەتپاکی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی .

بە پێی ئەو بڕیارە لەمەدووا کۆمپانیاکانی رووسی ، چینی و ئەورووپایی بۆیان هەیە لە بواری پرۆژەکانی  ئەتۆمیی ئێران کە دوورە لە بواری سەربازی  لە ناوەندەکانی وزەی بووشەهر ، ئاوی قورسی ئەراک و ڕەئەکتۆری ئەتۆمیی تاران ،  هاوکاری ئێران بکەن .

سەرچاوە ، ڕۆیتەرز

Back to top button