عەللاوی: ئەمە كۆتا دەرفەتە

 

سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی ئەیاد عەللاوی ڕۆژی شەممە داوای هێمنی و دوورکەوتنەوەی لەلێدوانەکانی ڕاگەیاندن کرد کەبارودۆخەکە تێکدەشێوێنن و ئاڵۆزتر دەکەن

عەللاوی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت” عێراق لە بۆشاییەکی زۆر مەترسیداردایە کە خەریکە دەچێتە بۆشاییەکی دەستوورییەوە دوای ئەوەی داوای بایکۆتکردن و ناکۆکی لەسەر پۆستەکان زیاد دەکات”

عەللاوی وتیشی: “لەوانەیە ئەمە کۆتا دەرفەت بێت بۆ تێپەڕ بوون بەم قەیرانە”

Back to top button