پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و شۆفێره‌ ده‌ستگیركرا كه‌هاووڵاتییه‌كی كوشتبوو

پۆلیسی هه‌ولێر له‌سه‌ر رووداوێكی هاتووچۆ كه‌ گیان له‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:-

ڕێکەوتی ئەمڕۆ 5/2/2022 کاتژمێر 9ی شەو، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بە بوونی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە گوندی (گەزنە)، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە شوفێرێک بە ئۆتۆمبێلێکی (تۆیۆتا لاندگرۆزەر) ڕەنگی سپی، خۆی بە کەسێک بە ناوی (ابوبکر شوان عزیز) تەمەن (18 ساڵ)دا کێشاوە و گیانی لەدەست داوە، کە دواتر شوفێرەکە هەڵدێت، دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی (ئیمێرجنسی)، بەڵام خانەوادەی گەنجەکە لەگەڵ هێزەکانی زێرەڤانی کە پاسەوانی نەخۆشخانەکەن، دەمەقاڵی دروست دەبێت، بۆیە خانەوادەی گەنجەکە دەیانەوێت حەرەمی نەخۆشخانەکە ببەزێنن و بەلێشاو بێنە ژوورەوە، لە ئەنجامدا پاسەوانەکانی زێرەڤانی ڕێگری دەکەن وزێرەڤانیەک بریندار دەبێت.

سەبارەت بە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە، کە گەنجەکەی کوشتووە، لە کاتی ئێستادا لە ژێر چنگی یاسایە و لە لێکۆڵینەوەدایە.

Back to top button