سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ده‌كات

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/2/6 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ شێخ عيرفان عه‌بدولعه‌زيز ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان، بۆ دانانه‌وه‌ى به ڕابه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى، پيرۆزبايى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى خواست.
لاى خۆيه‌وه شێخ عيرفان عه‌بدولعه‌زيز، به ناوى خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامييه‌وه، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايى و پيشتگيريى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
لە کۆنگرەی 12ـی بزووتنەوەی ئیسلامی دوای ئەوەی کە کامیل حاجی عەلی، تاکە بەربژێری رابەرایەتی حیزبەکە نەیتوانی دەنگی زۆرینەی سادەی ئەندامانی کۆنگرە بەدەستبهێنێت، بەپێی پەیڕەوی نێوخۆی بزووتنەوەی ئیسلامی، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە پۆستەکەی مایەوە.