چاوەرێی هیچ لایانێك ناكرێت و پرسی دەوڵەتی كوردستان رادەستی خەڵك دەكرێت
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە هیچی تر چاوەروانی ئەوە ناكرێت هێزە سیاسیەكان لەپێناوی سەربەخۆی كوردستان بگەونە رێگاچارەیە، چونكە ئەو كات كوشتن و خۆ مژووڵكردنەش بۆ ئەوەیە پاش شەڕی مووسڵ كورد بەچۆك دابدەن، رادەستی بەغدای بكەنەوە، بۆیە دەبێت بەزووترین كات كورد بەگوێرەی مافی یاسایی گەلی كوردستان پرسی سەربەخۆی كوردستان، رادەستی گەلی كوردستان بكرێت لەوەی ئایا ( دەیەوێت لە عێراق جیا ببیتەوە و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی رابگەێنێت، یان دەیەوێت لەژێر دەستی بەغدا بێت)”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە بارزانی چیتر چاوەرێی هیچ لایانێك ناكات و پرسی سەربەخۆی كوردستان رادەستی گەلی كوردستان دەكاتەوە، خۆیان بریاری لەبارەیەوە بدەن، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە كات كوشتنی لایانەكانیش جۆڕێكە لە پیلان دژی سەربەخۆی كوردستان چونكە دەیانەوێت شەڕی مووسڵ تەواو ببێت، ئەمەش ببێتە هەوێنی بەهێز بوونەوەی عێراق دواجاریش عێراق نەك سەربەخۆی بەڵكو پاشەكشە بە هێزی پێشمەرگەش بكات بۆ سنوری 2003 كوردستان تەسلیم بێت”.
زكری مووسا نووسەر و چاودێری سیاسی لە وتارێكی دا لەو بارەیەوە دەنووسێت، هەڵمەتی خستنەژێرگومانی سەربەخۆیی دەنگی نەیارەكانی كورد دلێرتر دەكات. ڕۆژ نییە عەرەبێكی شیعەی فاشی پڕ بە قوڕگی بنڕێنێ كە بارزانی تەنیایە و برا كوردەكان لەگەڵیدا نییە. ئەمە ڕێگەی بە بەرپرسانی وڵاتانی ئیقلیمیش داوە كە ئازایانە دژی سەربەخۆیی گەلی كورد بدوێن و هەڕەشەی لێ بكەن هەروەها دەلێت ئەم كەمپێنە شوومه كار دەكاتە سەر ڕای وڵاتانی ڕۆژئاواییش كە بەهۆی قارەمانێتی پێشمەرگە و قوربانیدانی بێسنووری گەلی كوردستان ڕێگە بە خۆیان نادەن دژی سەربەخۆیی بدوێن.
زكری مووسا دەشنووسێت، بەدرۆخستنەوەی سەربەخۆیی ناپاكییە لە مێژوو و قوربانیدانی گەلی كوردستان. گەڕاندنەوەی میللەتی ستەمدیدەی كوردە بۆ بازنەی مایەپووچی. لە بێدەوڵەتیدا پاشكۆیی بەردەوامە. كارەبا و مووچە چارەسەر ناكرێ و فۆكۆیامایش هێندەی تر لە كورد نائومێد دەبێ. وڵاتیش تەڕاتێنی جاش و دەزگە هەواڵگرییەكان دەبێ. ئەبێ كەركووك و خانەقین بدەین بە حەشد و شنگالیش بۆ جاشحەشد. لە گەڕەكەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆكیش بەرپرسان حوسێینیە بكەینەوە هەروەها دەلێت، ئەمە وێنەیەكی تڕاژیكە و نابێ ڕوو بدات، ئەبێ كۆتایی بەوە بێت ئەم پرسە بدرێتە دەست حزبە بەرژەوەندیخوازەكان. ئەم پرسە موڵكی تاك تاكی گەلی كوردستان. پرسی سەربەخۆیی ئەبێ بدرێتە دەست میللەت ئەگینا مایەپووچی و پاشكۆیی ئەبەدی چاوەڕێمان دەكات”.
هەر لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی پێان وایە بەدیاری كراوی گۆڕان و كۆمەڵ و بەشێك لەیەكێتی نەك تەنها لەگەڵ سەربەخۆی كوردستان نین، بەڵكو لە ئێران و عەرەبە شوفینیەكانیش زیاتر دژایەتی دەكەن، بەڵام لەناو یەكێتی دا دوو ئاراستە هەیە ئاراستەیەك نەك تەنها لەگەڵ سەربەخۆی كوردستان نین، بەڵكو بە موئامەرە دژی عێراقیش پێناسەی دەكەن و لەهەوڵی ئەوەشن كە ئەو هەوڵە لەبار ببردرێت، بەدوو ئاراستە كار دەكەن لەكوردستان بە دروشم و موزایەدات پێناسەی دەكەن لە بەغداش بەموئامەرە دژی عێراق پێناسەی دەكەن، ئەوە هەر هیچ كە عەلی باپیر و نەوشێروان دژی ئەو هەوڵەن كە كورد بگاتە دەوڵەت، ئەمانەش پەكەكەش بۆتە بەشێك لە جاشحشد و بەئاشكرا بەپراكتێك هەرەشەی هەڵگیرسانی شەڕ دەكات”.