بەربژێرەكانی سەرۆکایەتی كۆمار ناگۆڕدرێن

عەلی ئەلتەمیمی پسپۆڕی یاسای عێراق ڕایگەیاند دواخستنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ڕۆژی دووشەممە ئەو کاندیدانەی ئێستا ڕەفز ناکاتەوە.

تەمیمی گوتی: دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەهەر هۆکارێک بێت کاندیدکردنی ئەو کاندیدانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکراون، ناگونجێت کاندیدکردنەکە دووبارە بكرێتەوە، بەتایبەتی کە ئەمە پەیوەندی بە کاندیدەکانەوە نییە.

گوتیشی هیچ ماددەیەکی دەستووری و یاسایی نییە کە پشتڕاستکردنەوە بێت بۆ پوچەڵکردنەوەی ناوی کاندیدەکان و کردنەوەی دەرگای تازەبێت بۆ كەسانی دیكە.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button