سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی کۆماری چیک دەکات

له‌دیدارێكی نێوان سه‌رۆك بارزانی و کونسوڵی کۆماری چیک ،بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشھاتەکان تاووتوێ کران .

رۆژی یەکشەممە 6ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسوڵی کۆماری چیک کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشھاتەکان تاووتوێ کران.

ھەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر توانا و ئامادەییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و، کونسوڵی چیک پێزانینی بۆ قارەمانێتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەری دژی تیرۆرستان ھەبوو.

پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری چیک تەوەری دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.

Back to top button