حكومه‌ت 15 له‌سه‌دى لێخۆشبوونى بۆ پێشينه‌كان ده‌ركرد

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌نوێنترين رێنمايدا كه‌ وه‌زاره‌تى دارايى ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ريكردووه‌ تێدا هاتووه‌ 15 له‌سه‌دى لێخۆشبوون بۆ پێشينه‌كان ده‌ركرا.”

وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت به‌ بريارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ژماره‌ ( 132) له‌ 19-1-2022 تايبه‌ت به‌ لێخۆشبوونى 15 له‌سه‌دى بۆ پێشينه‌كانى حكومه‌ت كه‌ له‌لاى هاووڵاتيانه‌ وه‌ك ( پێشينه‌ى خانووبه‌ره‌ و قه‌رزى سندووقى نيشته‌جێ بوون و بانكى خانووبه‌ره‌ و پيشينه‌ى هاوسه‌رگيرى و قه‌رزى بچووك و پێشينه‌كانى بانكى كشتوكاڵى و پێشينه‌ى پيشه‌سازى و گه‌شتيارى ) ، برياريدا به‌لێخۆشبوونى 15 له‌سه‌دى بۆ ئه‌و پێشينانه‌ى حكومه‌ت كه‌ له‌لاى هاوڵاتيانه‌ به‌مه‌جێك له‌ماوه‌ى 90 رۆژى كار له‌رێككه‌وتى 19-1-2022 ته‌واوى پێشينه‌كان بۆ حكومه‌ت بگه‌رێننه‌وه‌.

هه‌ر به‌پێى برياره‌كه‌ لێخۆشبوون بۆ ته‌واوى ئه‌و سزايانه‌ى دواكه‌وتنيش ده‌كرێت كه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و پێشينانه‌.”

هاوكات داشكانى 15 له‌سه‌ديش بۆ پابه‌ندى دارايى كه‌ڵه‌كه‌بووى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار( شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و ئاو) يش ده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ل ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌روه‌ها لێخۆشبوون له‌ته‌واوى سزا و سووى دواكه‌وتنى په‌يوه‌ست به‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى باجه‌كان و خانووبه‌ره‌ى ميرى له‌سه‌ر باج و ڕه‌سمى كه‌له‌كه‌بوو به‌مه‌جێك له‌ماوه‌ى 90 رۆژى كار له‌رێككه‌وتى 19-1-2022 ته‌واوى پێشينه‌كان بۆ حكومه‌ت بگه‌رێننه‌وه‌.

وه‌زاره‌تى دارايى و ئابورى له‌برياره‌كانى دا ده‌لێ ئه‌و بڕگانه‌ى سه‌ره‌وه‌ خودى باج و ڕه‌سم ناگرێته‌وه‌.

 

دەقی رێنماییەكەی وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى:

Back to top button