سەرۆك بارزانی پهيامێكى پيرۆزبايى ئاراستهى ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان دهكات
سەرۆك بارزانی پهيامێكى پيرۆزبايى ئاراستهى، شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان دهكات و لهبهشێكى پهيامهكه هاتووه: بەو هیوایەی فرەلایەنی و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان قووڵتر ببێت و هەموو لایەك لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا بین و، بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستانیش لە ئەرك و چالاكییەكانیدا سەركەوتوو بێت.
دهقى پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان
بەبۆنەی دانانەوەی بەڕێزتان وەك ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان و سەركەوتنی دوانزەهەمین كۆنگرەی حزبەكەتان ،پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەركردایەتی و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەو هیوایەی فرەلایەنی و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان قووڵتر ببێت و هەموو لایەك لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا بین و، بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستانیش لە ئەرك و چالاكییەكانیدا سەركەوتوو بێت.
مسعود بارزانی
٦ـی شوباتی ٢٠٢٢