لەسلێمانی دۆخی رۆژنامەنووسان لەمەترسی دایە
خواكوڕك
سەنتەری میترۆ رایگەیاند ئێواره‌ی رۆژی 10ی ئادار/ مارسی 2017، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، ته‌قه‌یان له ماڵی رۆژنامه‌نووس (هێمن كه‌ریم سه‌باح) كردووه، له گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی شاری سلێمانی.
سه‌نته‌ری میترۆ، بۆ داكۆكیكی له مافی رۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی كوردستان راشی گەیاندووە، گرووپێك چه‌كداری نه‌ناسراو، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له سلێمانی ته‌قه له ماڵی رۆژنامه‌وانێك ده‌كه‌ن، وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆدا هاتووه: “به گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تحاڵان، چه‌كداره‌كان ئۆتۆمبێلێكی BMWى سپییان پێبووه” و رووداوه‌كه‌ش كاتژمێر 8:45 خووله‌كی دوێنێ شه‌و بووه، هیچ زیانێكی گیانیش له رووداوه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
پێشتر سەندیكای رۆژنامەنووسان ئەوەیان ئاشكرا كردبوو كە لە سلێمانی دۆخێكی مەترسیدار بۆ رۆژنامەنووسان هەیە، رۆژ دوای رۆژ پێشەڵكاریەكان بەردەوامی هەیە”.