هۆشيار زێبارى : رێز له‌ بڕيارى دادگاى فيدڕاڵى ده‌گرين

هۆشيارى زێبارى، به‌ربژێرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌باره‌ى بڕياره‌كه‌ى ئه‌مرۆى دادگاى باڵاى فيدڕاڵى عێراق بۆ ڕاگرتنى بە شێوەیەكی کاتی ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌ياند و ده‌لێت: ڕێز لە بڕيارى دادگاى فيدڕاڵى دەگرین .

هۆشيار زێبارى، به‌ربژێرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌، 6-2-2022، له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( فه‌يسبووك) راى گه‌ياند: ” پابەندین، بە ڕاگرتنی كاتی كاندیدبوونمان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر داوای ئەوانەی كە وابەستەن، بە چەند ڕۆژی پێش چاكسازی، وە پشت ئەستورین كە دادگا وەك بڕیاری دامەزراوەكانی تری دەوڵەت بڕیار دەدات و مەرجەكانمان قبوڵ دەكات و، كۆتایی بەو پڕوپاگەندا نەش دێنێت كە پێی وایە ئێمە وابەستەی دەسەڵاتین.”

دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، بڕیاری دا، به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی هۆشیار زێباری بەربژێر بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رابگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی سكاڵاكان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌.

 

Back to top button