لە کاتێکی هەستیاردا ، مەکرۆن سەردانی ” مەسکۆ ” دەکات
ئیمانۆئێل مەکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا ، ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی ” مەسکۆ” دەکات و بڕیارە لە گەڵ ” پۆتن ” کۆبێتەوە .
چاودێرانی بەشی دیپلپماسیی نێودەوڵەتیش بە گرینگترین سەردانی مێژوویی باسی دەکەن و پێیان وایە ڕۆڵی فەڕەنسا لە خاوبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کاریگەری زۆر ئەرێنی دەبێت .
ئەوە لە کاتێکدایە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لە گەڵ هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی فەڕەنسا و سەرۆکی وڵاتانی ئۆکراین و ڕووسیاش بەردەوام لە ثێوەندی دابووە .
وەک رۆیتەرز ئاماژەی پێداوە ، مەکرۆن لە دوای دیدار لە گەڵ سەرۆکی ڕووسیا سەردانی ” کییڤ ” دەکات .
رۆیتەرز لە کۆتاییدا دەنووسێت ، ئەگەر مەکرۆن نەتوانێت لەم چاوپێکەوتنانەدا سەرکەوتوو بێت ، دەبێت چاوەڕێی گۆڕینی ڕێکارە دیپلۆمارییەکانی فەڕەنسا بین .
سەرچاوە ، ڕۆیتەرز