ڕاوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی عێراق : پێویستە هێزەکانی ” پەکەکە ” لە شنگال بکشێنەوە

 

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی عێراق ، بوونی هێزەکانی ” پەکەکە ” لە ناو خاکی عێراقدا بە نایاسایی دەزانێت .

ئەعرەجی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق لەمبارەوە گوتی : “بوونی چەکدارانی پەکەکە لەناو خاکی عێراق نایاساییە و پێویستە لە شنگال و ناوچەکانی دیکە بچنە دەرەوە

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ،چەند گرووپێکی کرێگرتە، بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی بیانی، هێرش دەکەنە سەر نێردە دپلۆماتییەکان، کە هەرگیز ئەمە مایەی قبووڵ کردن نییە، کەسێکیش لەسەر ئەمجۆرە هێرشانە، لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە دەستگیرکراوە و زانیاری گرنگی درکاندووە

سەبارەت بە چارەسەری ئەم دۆخەی ئێستای عێراق ئەعرەجی ئاماژە بە ڕێککەوتنێت لە گەڵ ئەمریکا دەکات و دەڵێت : ” رێککەوتنێک لە بوارەکانی، ئاسایش، ئابووری، تەندروستی و پەروەردە، لەگەڵ ئەمەریکا هەیە و پێویستە لایەنی عێراقی، سوود لەم جۆرە رێککەوتنە وەربگرێت

Back to top button