ڤایرۆسێک لە قەڵادزێ 500 کەسی ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە

 

وەزیری تەندروستی دەگاتە قەلادزێ

 

سک چوون و ڕشانەوە دیاردەی ڤایرۆسێکی نەناسراون کە خەڵکی قەڵادزێی هەراسان کردووە .

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە تا ئێستا بە هۆی سک چوون ڕشانەو تای زۆر زیاتر لە 500 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە .

ئەو ڤایرۆسە ماوەی یەک هەفتە دەبێت دیاردەکانی دەرکەوتوون، لەمبارەشەوە تەها محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی راپەڕین لە لێدوانێکی میدیاییدا گوتی : تا ئێستا 488 کەس لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون کە زۆربەیان منداڵ و گەنجانن .

هەر بە هۆکاری ئەو دیاردە ڤایرۆسییە ئەمڕۆ سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەردانی دەڤەری ڕاپەڕینی کردووە .

Back to top button