ڤيديۆ… مه‌شعان جبووری: “سه‌رۆك بارزانی” سه‌رۆك كۆمار دیاریده‌كات
مه‌شعان جبووری، سه‌رۆكی حزبی نیشتمانی عێراق و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاریده‌كات و له ئه‌گه‌ری كێشانه‌وه‌ی هۆشیار زێباری بۆ پۆسته‌كه، ره‌نگه پارتی نێچیرڤان بارزانی، یان فوئاد حوسێن بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات.
مه‌شعان جبووری گوتی: “بڕیارماندا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشیار زێباری له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده نه‌ده‌بوو، ئێمه‌ش ده‌نگ به هۆشیار زێباری ده‌ده‌ین، بۆیه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان كرد”.
گوتیشی: “وه‌كو سوننه‌كان هاوپهیهمانیهتیمان له‌گه‌ڵ پارتی جێگیره و له‌سه‌ر ده‌نگدان به كاندیده‌كه‌ی پارتی سوورین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ین، تاوه‌كو بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدرێت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌چینه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان”.
سه‌رۆكی حزبی نیشتمانی عێراق كه بۆ كوردستان 24 قسه‌ى كردووه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌حاڵه‌تی ره‌تكردنه‌وه‌ی هۆشیار زێباری له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه، ئه‌وا ره‌نگه پارتی “نێچیرڤان بارزانی”، یان “فوئاد حوسێن” بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید بكه‌ن، له كۆتاییشدا سه‌رۆك بارزانی ئه‌و پۆسته دیاریده‌كات.