لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و به‌رگرى عێراق كاراتر ده‌كرێن.
وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌غدا، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و بڕيار درا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و به‌رگرى عێراق كاراتر بكرێن.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 7-2-2022، راى گه‌ياند:” ئه‌مڕۆ ٧ی شوباتی ٢٠٢٢، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشوازی كرد، له جه‌بار سه‌جیل عه‌لوان ئه‌لحه‌یده‌ری، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و قیس محمد عامری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه و به‌رنامه‌كان و ته‌ڵال جارۆ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چه‌كداركردن له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌یبوون، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و چاره‌كردنی كێشه ئیداری و هونه‌رییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كرا.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، جه‌ختی كرده‌وه، له‌ئێستادا خوازیاری زیاتری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانن، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری، به‌و پێیه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌ئه‌ستۆ دایە، بۆ پارێزگاری كردن و پاراستنی له چنگی تیرۆریستان، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به‌هاوكاری و یارمه‌تی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه و خوازیارین له‌مڕۆوه پێكه‌وه ئه‌رك ببینین له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كێشه ههنوكییهكانی به‌رده‌م پرسی پێكهێنانی لیوای هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و كاراكردنی زیاتر بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش گفتوگۆی چڕ‌و پڕی له‌باره‌وه كرا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راشيگه‌ياندووه كه له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پێشنیاركرا، له‌سه‌ر دانانی نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ كارئاسانی و رایكردنی نوسراوه ئیدارییه‌كان، هاوكات بڕیاریش درا له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی ئه‌مریكا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كاراتر بكرێن.