هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور – گوێڕ رایگه‌یاند، ئەمڕۆ دووشه‌ممه 7 ی 2 ی 2022، ئۆپەراسیۆنەكی هاوبەش بۆ گەڕان و پشكنین بە دوای تیرۆریستانی داعش دەستی پێكردووە لە نێوان پێشمەرگە و سووپای عێراق لە ناوچەی سەرگەران .
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور – گوێڕ ڕاشیگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق لە ناوچەی سەرگەران ئه‌نجام دراوه، كە سنووری نزیكەی 300 كیلۆمه‌تر دووجا لەخۆ دەگرێت.
باسى له‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی هه‌ردوو میحوەری 5 و میحوەری 6ی پێشمەرگەی كوردستان و فیرقەی 8 و فیرقەی 14 ی لەشكری عێراقی چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێزی كۆماندۆ، هێزی لیواكانی 2 و 10 و 14 و 18 ی وەزارەتی پێشمەرگە بەشدارییان له ئۆپەراسیۆنەكە كردووه.