به‌بڕيارى مه‌سرور بارزانى، كوژمه‌ى (300) مليۆن دينار بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارييه‌كانى قه‌زاى باتيفا هاته ته‌رخان كردن
سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ رايده‌گه‌ينێت: به‌بريارى مه‌سرور بارزانى، كوژمه‌ى (300) مليۆن دينار بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارييه‌كانى قه‌زاى باتيفا هاته ته‌رخان كردن.
گوهدار شێخۆ، سه‌په‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، راى گه‌ياند:” پاش هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وام بۆخزمه‌تكردنى خه‌ڵكى سنووره‌كه و به‌تايبه‌ت قه‌زاى باتيفا، رێزدار مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌زامه‌ندى دا له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى به كوژمه‌ى (300) مليۆن دينار بۆ قه‌زاى باتيفا و ته‌رخان كرا.”
سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ راشيگه‌ياند:” له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پێويستى خه‌ڵكى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆ قه‌زاى باتيفا هاته ده‌ستنيشانكردن كه بكه‌ونه وارى جێ به‌جێ كردن كه پرۆژه‌كان پێك دێن له‌مانه‌ى خواره‌وه:
– يه‌كه‌م: دروست كرده‌ى ئاو رێژى له‌سه‌نته‌رى قه‌زاى باتيفا به كوژمه‌ى ( 97070000) مليۆن دينار.
-دووه‌م: دروست كردنى عه‌مبارى ئاو له‌گه‌ل تۆڕى ئاو بۆ گوندى به‌رزيركێ و هه‌روه‌ها نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆڕى ئاو له‌گه‌ڕه‌كى به‌شى ناوخۆ له قه‌زاى باتيفا به كوژمه‌ى ( 63985000) مليۆن دينار.
– سێيه‌م: گه‌ياندنى كاره‌با بۆ گوندى كوركال له قه‌زاى باتيفا به‌كوژمه‌ى (131360150) مليۆن دينار.
– چواره‌م: دروست كردنى په‌رژينى BRC بۆ پاراستنى پرۆژه‌ى دروستكردنى يه‌كه‌ى نيشته‌جێ بوون بۆ هاووڵاتيانى كه‌م ده‌رامه‌ت له قه‌زاى زاخۆ كه سه‌ربه ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆيه به كوژمه‌ى ( 39750000) مليۆن دينار.
شێخۆ باسى له‌وه‌شكرد كه ئه‌و پرۆژانه له نزيكترين كات ده‌كه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتيان پاش ئه‌وه‌ى به ته‌نده‌ر دێته راگه‌ياند.”