قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بەسەرکەوتویی کۆتایی هات
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاويكردهوه، قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنووری میحوەرەکانی 5 و 6 بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، ”
له راگهيێندراوێكدا، شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە كه ئهمرۆ دووشهممه، 7-2-2022،بڵاويکردەوە و تێیدا هاتووە: “دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی هاوبەش لەنێوان فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەپێناو نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی، کات 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان، باکوور و ڕۆژهەڵاتی چیای قەرەچووغ بەڕێوەچوو”.
شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە راشيگهياندووه “لە هێزەکانی پێشمەرگە میحوەرەکانی 5 و 6 و لیواکانی پیادەی (2، 10، 14، 18)، بەتالیۆنی کۆماندۆ لەگەڵ هەردووک یەکەی تایبەتی میحوڕەکانی 5 و 6، لە هێزەکانی سوپای عێراقیش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک (بارەگای پێشکەوتوو) بەشدارییان تێدا کرد”.
سهبارهت به ئامانجى ئۆپهراسيۆنهكهش له راگهيێندراوهكه هاتووه کە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە کێوماڵکردنی ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی بوو کە دەکەونە سنووری شارەدێی سەرگەڕان، پەلکانە، باکوور و ڕۆژهەڵاتی چیای قەرەچووغ.”
ئهش خراوهته روو كه لەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا، توانراوە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی دیاری کراو بەتەواوەتی کێوماڵ بکرێت و هەردوولا، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەخاڵی بەیەک گەیشتندا، سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەیان راگەیاند.