به‌ڕه‌زامه‌ندى مه‌سرور بارزانى، زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ (68) پڕۆژە لە پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەرخان دەکرێت
فه‌رمانگه‌ى ميدياو زانيارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات :” به‌ڕه‌زامه‌ندى مه‌سرور بارزانى، زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ (68) پڕۆژە لە پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەرخان دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، راى گه‌ياند:” لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی(٤,٣٧٨,٨٧١,٨١٧) ملیار دینار بەمەبەستی ئەنجام دانی(٦٨) پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ،”
راشيگه‌ياندووه:” گوژمەکە بەشێوەی نەختینەو قۆناغ لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆک خەرجدەکرێت.”