قائانی سەرقاڵی كۆبونەوەیە لەگەڵ سەرکردەی هێزە شیعیەكان
جموجوڵی سەرکردەی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی بەردەوامە و، کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی بەئامادەبوونی سەرۆکی سوپای قودسی ئێران، ئیسماعیل قائانی، بۆ گەڕان بەدوای چارەسەر درێژەی هەیە بەڵام تا ئێستا ئەنجامی نەبووە.”
سەرچاوەیەك بە ئاژانسی هەواڵی شەفەقی راگەياندووە: “کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ “قائانی” بەردەوامە لە پێناو گەیشتن بەو تێگەیشتنانەی کە کۆتایی بە ناکۆکی نێوان هێزە شیعیەکان دەهێنێت بە شێوەی کۆتایی.”
سەرچاوە: شەفەق نیوز