جۆ بایدن: ئەگەر رووسیا ئۆکراینا داگیر بکات ناتۆ ئامادەیە وەڵامی بداتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شوڵتز کۆبووەوە و رایگەیاند، ئەگەر رووسیا ئۆکراینا داگیر بکات، ناتۆ ئامادەیە وەڵامی بداتەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، بایدن لەگەڵ شوڵتز کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشی ساز کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەجێندایان نیشاندانی هەڵوێستێکی هاوبەشە لە دژی هەڕەشەی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەڵمانیا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی دیکەیدا لە هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسییدایە بۆ قەیرانی ئۆکراینا – رووسیا و گوتی، ئەگەر رووسیا بڕیار بدات بە داگیرکردنی زیاتری ئۆکراینا، ئێمە بە هاوبەشی ئامادەین (بۆ وەڵامدانەوە)، هەموو ناتۆ ئامادەیە.

 

Back to top button