سێ تیرۆریست دەستگیر كران
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بڵاویکردەوە، سێ “تیرۆریستی مەترسیدار” لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکراون کە یەکێکیان بەرپرسی هێرشکردنە سەر بنکەی پۆلیسی فەتح و تیرۆرکردنی موختار ئەبو تەیبانە لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق.
ئاژانسی هەواڵی شەفەق ڕایگەیاند: “لەسەر بنەمای هەواڵگریی ورد توانرا لە ئۆپەراسیۆنە جیا جیاکاندا سێ تیرۆریست لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای کەرکوک دەستگیر بكرێت کە داواکراون لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بەپێی مادەی 4/ تیرۆر.
سەرچاوە : شەفەق نیوز