خشته‌ى دابه‌ش كردنى مووچه‌ بۆ سبه‌ى بڵاو كرايه‌وه‌

وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌يه‌كى  ديكه‌ى دابه‌ش كردنى مووچه‌ى بۆ مانگى يه‌ك بڵاو كرده‌وه‌ و، سبه‌ى دوو شوێنى تر مووچه‌يان پێ ده‌درێت.

به‌پێ ى ئه‌و خشته‌يه‌ى كه‌ له‌ وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى بۆ گه‌نجينه‌ و بانكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نێردراوه‌ :” سبەی  چوار شەممە 9-2-2022، مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری بۆ مانگى 1-2022 خەرج دەکرێت.

Back to top button