کاتی زیادکردنەوەی ئەمپێری کارەبای گشتى بۆ 40 ئه‌مپێر راگەیێندرا

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكراى ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى پێشتر بەهۆی خواست لەسەر تۆڕەکان، ئه‌مپێرى كاره‌با له‌ 40 ئه‌مپێر بۆ 30 ئەمپێر کەمکرایەوەكه‌ برياره‌ لە مانگی ئادارەوە ئەمپێری کارەبا بۆ هاوبەشان بۆ 40 ئەمپێر زیاد دەکرێتەوە.”

وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ سێشەممە 8/2/2022، بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا  كۆ بوويه‌وه‌ و تێدا چه‌ند بريارێكى نوێ ى ده‌ركرد كه‌ له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌:

– گۆڕانکاریی لە هەندێ پۆست و بەرپرسیارێتی کران.

– بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ئیدارە سەربەخۆکانی نوێی سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ بە وەزارەتی کارەباوە دەبەسترێنەوە.

– لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، (40) ئەمپێر کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا دەدرێتەوە.

– کار بە سیستمی ئەلیکترۆنی و  ماڵپەڕی پسولە (pswla.com) دەکرێت و لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان جێبەجێ دەکرێت.

– پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا، پێوەری زیرەکیان هەبێت. لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک (1,480,000) هاوبەشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان هەبوو، بەڵام ئێستا بۆ (1,800,000) هاوبەش بەرزبووەتەوە.

– بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبای شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەرپرسن بۆ بەدواداچوون و نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران. بۆ ئەم مەبەستە سیستەمی پێوەری زیرەک، سەرجەم سەرپێچیەکانی دیاری کردووە.

Back to top button