سهرۆكى فراكسيۆنى پارتى: گەشبینین کە لایەنە سیاسییەکانی دیکەش لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنن لە کاتی خۆیدا .
سهرۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان ناوهڕۆكى كۆبوونهوهى ئهمرۆى سەرۆک فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن و كۆمسیۆن ئاشكراى كرد .
دواى كۆبوونهوهكهى ئهمرۆ سێشهممه، 8-2-2022، زانا مەلا خالید،لە كۆنگرهيهكى رۆژنامهوانيدا ڕایگەیاند، هەموو فراکسیۆنەکان هاوڕا بووین لەسەر ئەوەی کە هەمواری یاسای هەڵبژاردن بە ڕێککەوتن بکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی راشيگهياند: ”دوو جار ئەنجوومەنی کۆمسیاران نووسراوی کردووە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام ئەم گرفتە تاکوو ئێستا چارەسەر نەکراوە بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکان بگەنە ڕێککەوتن و کۆدەنگ بووین لەسەر ئەوەی کە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، یاسای ئەنجوومەنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان پێشێل نەکات و ئەرکی یاسایی خۆی جێبەجێ بکات و لیژنەی تایبەتی پەرلەمانی بۆ ئەم بابەتە پێک بێنێت”.
سهبارهت به پرسى ياساى ههڵبژاردنيش، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتى: ”ڕای جیاواز لە پرسی یاسای هەڵبژاردن هەیە، کە هەرێمی کوردستان یەک بازنە بێت، یان بکرێتە فرەبازنە و سیستەمی هەڵبژاردن چۆن بێت، بۆیە وەکوو فراکسیۆنی پارتی داوامان لە فراکسیۆنە بەڕێزەکان کرد کە بۆچوون و پێشنیازی خۆیان بۆ هەمواری یاساکە بخەنە ڕوو بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەسەر بکەین”.
زانا مەلا خالید ڕوونیشی کردەوە: ”لە هەر حاڵەتێکدا ئەو پێشنیازانە پێویستیان بەوە هەیە کە ڕێککەوتنیان لەسەر بکرێت، کۆدەنگیش بووین لەسەر ئەوەی کە بۆ هەمواری ئەم یاسایە مەبدەئی زۆرینە و کەمینە بەکار نەیات، بۆ ئەوەی سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی هەرێمی کوردستان تێک نەچێت و، هاوڕاین لەگەڵ ئەوەی کە پێویستمان بە گفتوگۆی زیاتر هەیە، بەڵام خاڵە هاوبەشەکانمان زیاتر بوون و بەوە گەشبینین کە لایەنە سیاسییەکانی دیکەش لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنن لە کاتی خۆیدا”.
زانا مەلا خالید لهبارهى پرسی دەستووری هەرێمی کوردستانیش باسى لهوهكرد كه: ”هەموو لایەنە سیاسییەکان هاوڕا بووین لەسەر پێویستیی دەستوور لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین لەم خولەی پەرلەماندا لیژنەی نووسینەوەی دەستوور پێک بێنینەوە بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور، یان نووسینەوەی وەکوو خۆی،”
زياتر گوتى:” لە هەردوو باردا ئێمە گفتوگۆمان کرد و هاوڕا بووین کە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەپێی یاسای ژمای ٥ی ساڵی ٢٠١٥ کە ئالیەتی نووسینەوە و شێوازی بڕیاردان و خستنە ڕاپرسیی دەستووری دیاری کردووە، ئەرکە یاساییە جێبەجێ بکات”.