بەرهەم ساڵح ئەم كارەیشی كرد

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕۆژی سێشەممە ئاشکرای کرد کە بەرهەم ساڵح سەرۆکی پێشوتر لێکۆڵینەوەیەکی پێشکەشی دادگای باڵای فیدراڵی (بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری وڵات) کردووە سەبارەت بە بۆشایی دەستووری دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران شکستی هێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ عێراق

پێشتر سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا لە ڕۆژی چوارشەممە 9ی شوباتی 2022ەوە بۆ ماوەی (3) ڕۆژ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکاتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە شکستی هێنا لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ دوای ئەوەی زۆربەی کوتلە پەرلەمانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد بەهۆی جیاوازی لەسەر پۆستەکە و کوتلەی گەورە کە دەبێتەهۆی پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی داهاتوو

سەرچاوەكە وتیشی: “ساڵح ئەم لێپرسینەوەیەی ناردووە بۆ ئەوەی رێگا بۆ حەلبووسی بگرێت بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا بە شێوەیەکی کاتی سەرۆکایەتی کۆمار بگرێتە دەست

Back to top button