ماکرۆن بانگەشەی چارەی گرژییەکانی ئۆکراینا دەکات

ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا، یەکەم سەرۆکی ڕۆژئاوا بووە کە لەگەڵ پوتیندا کۆببێتەوە لەو کاتەوەی ڕووسیا سەربازانی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا جێگیر کردووە، پاش ئەو کۆبوونەوەیەش، ڕاستەوخۆ بۆ ڕۆژی دواتر کە دەکاتە دوێنێ سێشەممە 8ی شوباتی 2022، لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرایناش کۆبوویەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ماکرۆن داوای ئارامیی دەکات لە وڵاتانی جیهان و گەشبینە بە هەنگاوەکان بۆ چارەسەری تەنگوچەڵەمەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەشیوەیەکی ئاشتییانە.

ماکرۆن تا ئێستا هیچ شتێکی یەکلاییکەرەوەی باس نەکردووە، بەڵام ڕایگەیاندووە، گفتوگۆکانی لەگەڵ پوتیندا “هەنگاوی گرنگ” بوون بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا.

 

Back to top button