یەكێتی: لەسەر پۆستێك پەیوەندی ئێمە و پارتی تێك ناچێت
مەلا کەریم شکور جێگری سەرۆکی کوتلەی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کەناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی كۆمار لە نێوان هەردوو لایەنی سەرەکی کوردستان کاریگەری لەسەر هاوپەیمانێتییە ستراتیژییەکەیان نابێت و ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا دەرفەتی ڕێککەوتن ماوە.
شکور بە ئاژانسی هەواڵی شەفەقی وت: “یەکێتی و پارتی دیموکراتیش لە ساڵی 1992ەوە ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی تر بەڕێوە دەبەن و پەیوەندی ستراتیژیان هەیە و ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار نابێتە هۆی تێكچونی پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتی.
سەرچاوە : شەفەق نیوز