قایمقایمی هەولێر : چەند سەرنتەرێکی مەساج دادەخات کە گوماندەکرێت کاری لەشفرشی تێدا بکرێت
لە چالاكییەكی هاوبەشی قایمقامییەتی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی، چوونەتە شوێنی چەند سەنتەرێكی مەساج، دەركەوت بەشێك لەو شوێنانە كاری لەشفرۆشی دەكەن، بەهۆیەوە داخران.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی شوبات، لیژنەكانی قایمقامییەتی هەولێر بە هاوئاهەنگی تەندروستی هەولێر، لە چالاكییەكی ناكاودا رۆیشتنە چەند سەنتەرێكی مەساج لە هەولێر، دواتر 16 شوێن داخران.
لیژنەكان گوتیان، لە زۆربەی شوێنەكان كاری لەشفرۆشی كراوە، ئەوەش هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ داخستنیان، هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێ.
لە دواین لێدوانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر گوتی، داخستنی ئەو شوێنانە بەردەوام دەبێت و لە داهاتوودا سەردانی هەموو شوێنەكان دەكرێ و دەخرێنە ژێر چاودێری.