عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بۆچی سلێمانی داهاتی نییه؟ ئه‌مڕۆش له سلێمانی مووچه نه‌درا و گوتیان داهات نییه
په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان ئاشكراى ده‌كات كه مووچه‌ی مانگى يه‌كى ئه‌مساڵى ئاسایشی هه‌ولێر و دهۆك دراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ی ئاسایش له پارێزگاى سلێمانى نه‌دراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داهاتى سلێمانى سفره.
لهپهيامێكى ڤيديۆييدا، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9-2-2022،له په‌یجی فهرميى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)بڵاويكردۆته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه مووچه‌ى ئاسايشى سلێمانى تاوه‌كو ئێستا نه‌دراوه له كاتێكدا مووچه‌ى هێزه‌كانى ئاسايشى له هه‌ولێر و دهۆك دابه‌شكراوه له داهاتى ناوخۆى، به‌هه‌مان شێوه سلێمانیش ده‌بێ له داهاتی خۆی مووچه بدا، به‌ڵام سلێمانی داهاتی نییه.”
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، پرسيارى ئه‌وه‌ش ده‌كات كه: بۆچی سلێمانی داهاتی نییه؟ تا ئێستا داهاتی مانگی یه‌كی سلێمانی سفره.”