سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە باوکی سێ قوربانییەکەی کۆمەڵگای چڕە دەکات

دوای ئەوەی سێ برا کە دانیشتووی کۆمەلگای چڕەی سنوری پارێزگای دهۆک بوون، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لە دەستدا، سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە باوکی سێ قوربانییەکە دەکات.

ئەمڕۆ بەڕێز سیداد بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، پرسەو سەرەخۆشی گەیاندە باوکی سێ قوربانییە.

لای خۆیەوە باوکی ســێ قوربانییەکە سوپاسی سەرۆک بارزانی و سیداد بارزانی و بارەگای بارزانی کرد، بۆ گەیاندنی هاوخەمیان.

Back to top button