وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ گۆڕان: ئێمە دەسەڵاتی سەپەرشتی و چاودێری كردنی نەوتی هەرێمی كوردستانمان نییە

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی چەندین جار بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵی داوە نەوتی كوردستان لە لایەن بەغداوە سەر پەرشتی بكرێت و بفرۆشرێت, بەڵام داجار وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەداتەوە دەلێت:” ئەوان دەسەڵاتی كۆنترۆڵكردن و سەپەرشتی كردن و چاودێری كردنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانیان نییە.
ئەمەش دوای ئەوهات كە هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی ١٤ ی شوباتی ٢٠١٧ چەند پرسیارێكی ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە، لەسەر ڕێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم و داهاتەكەی.
ڕۆژی ٥ ی ئازاری ٢٠١٧ وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی هۆشیار عەبدوڵای داوەتەوە و ڕایگەیاندووە لە ساڵی ٢٠١٦ دا “هەرێم بڕی ١٨٣ ملیۆن و ٦٤٢ هەزار و ٥٧ بەرمیل نەوتی ناردووەتە دەرەوە، كە دەكاتە نزیكەی ٥٠٢ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و ڕێژی ١٣٪ ی كۆی هەناردەكردنی نەوتی عێراقە”.
هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندوە، ئەوان دەسەڵاتی كۆنترۆڵكردن و سەپەرشتی كردن و چاودێری كردنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانیان نییە, ئاگاداری داهاتی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم نین”.

Back to top button