پێشنيارێك له‌باره‌ى خه‌رج كردنى شايسته داراييه‌كانى جوتيارانى كوردستان بۆ ئەمینداريه‌تى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق به‌رزده‌كرێته‌وه
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا رايده‌گه‌ينێت: له‌گه‌ڵ وەزیری بازرگانی حکومەتی فیدراڵی كۆبوونه‌ته‌وه و، بۆ كۆتايهێنان به خه‌رج كردنى شايسته داراييه‌كانى جوتيارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2014 و 2015 و 2016 پێشنيارێك بۆ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق به‌رزده‌كرێته‌وه.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه راى گه‌ياند:” سەردانی بەڕێز (د.عه‌لاء ئه‌حمه‌د ئه‌لجبوری)، وەزیری بازرگانی حکومەتی فیدراڵيمان كرد و لە دانیشتنێکدا جەختمان لە خەرجکردنی ماف و شايسته داراييه‌كانى ساڵانی 2014-2015-2016 جوتیارانی هەرێمی کوردستان کرد .”
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا گوتيشى:” هەردوولا جەختمان کرد بۆ کۆتایی ھێنانى ئەم کێشه‌يه لە رێکای چەسپاندنی بڕه پارەی ماوە لە پروژە یاسای ٢٠٢٢ و بە نوسراو ئەم پێشنیارە بەرز بکرێت بۆ ئەمینداريەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیتحادی.”