ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ هاوڵاتيان: خۆتان لە کڕینی ئەم جۆرە پڕۆژانە بەدوور بگرن
دەستەی وەبەرهێنان، داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، كه یه‌كه له‌و پڕۆژانه نه‌كڕن، كه مۆڵه‌تی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیان نییه.
راگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنان، له ئاگادارییه‌كدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه، ده‌ڵێ: داوا له هاوڵاتییان و مامەڵەکارانی خانووبەرە دەکەین، خۆیان دوور بگرن له كڕین و فرۆشتنی ئەو یه‌كه نیشتهجێبوونانەی تا ئێستا مۆڵه‌تیان لە دەستەی وەبەرھێنان وه‌رنه‌گرتووه، یان مامەڵەى پڕۆژەکانیان لە قۆناغى راییکردندان.
ده‌سته‌كه ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، كه پێویستە هاووڵاتییان پێش کڕینى یەکەکەکان سەردانى فەرمانگەکانى وەبەرهێنان لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن، بە مەبەستى دڵنیابوون، بە پێچەوانەی ئەو رێنوێنییانه، دەستەی وەبەرھێنان لێی بەرپرسیار نییە.