وێنه: له ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی “دوو منداڵ” گیانیان له‌ده‌ست دا
له شاری سلێمانی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاگر له ماڵێك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو منداڵی خوشك و برا گیانیان له‌ده‌ست دا.
سهرچاوهبهكى ئاگادار له سلێمانی ڕایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاگر له ماڵێك كه له قاتی دووه‌می بوو له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی سلێمانی كه‌وتۆته‌وه و به‌هۆيه‌وه دوو منداڵ كه كچ و كورێكن گيانيان له‌ده‌ستداوه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ڕاشیگه‌یاند: منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان چوار ساڵ و دوو ساڵه به‌هۆی ئاگره‌كه سووتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.