مه‌سرور بارزانى، سەرەخۆشی لە نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە سویسرا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە فەوزی قەدور نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستا لە سویسرا کرد بۆ کۆچی دوایی د.قەھرەمانی برای.

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە سویسرا، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

Back to top button