سوپای پاسدارانی ئێران پەردە لە سەر مووشەکێکی بالستیکی نوێ هەڵدەداتەوە .

مووشەکی بالستیکی ( خەیبەر شکێن ) لە سووتەمەنی پیتێندراو کەڵک وەردەگرێت .

لە کاتێکدا ئەمریکا ڕایگەیاندووە بەشێک لە گەمارۆسەپاوەکانی سەر ئێران هەڵدەگرێت وەک نیاز پاکی بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ، بەڵام ئێران هەواڵی پەردەلادان لە سەر ( مووشەکی نوێی بالستیک ) دەکاتە سەردێڕی رۆژنامەکانی .

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ” تەسنیم ” سەر بە دەسەڵاتی ئێران ، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، سوپای پاسدارانی ئێران پەردەی لە سەر مووشەکێکی نوێ بە ناوی ( خەیبەرشکێن ) لاداو بە شێک لە پێشکەوتنەکانی ئەو مووشەکەی کردە هەواڵی ڕاگەیاندنەکان .”

بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە ، مووشەکی بالستیکی ( خەیبەرشکێن ) لە توانای هەیە لە دووری 1450 کیلۆمەتر ئامانجی خۆی بپێکێت .”

مەراسیمی پەردەلادان لە سەر مووشەکی بالستیکی ( خەیبەر شکێن ) بە ئامادە بوونی محەمەد باقری، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی چەکدارەکان و، ئەمیر عەلی حاجی زادە ، فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی سوپای پاسدارن بەرێوە چوو .”

بە پێی زانیارییەکانی بڵاوکراوەی ” تەسنیم ” مووشەکی بالستیکی ( خەیبەر شکێن ) لە جیلی سێیەمی مووشەکەکانی دوور بڕی سوپای پاسدارانە ، بەڵام مەسرەفی سووتەمەنی ئەو مووشەکە بە بەراورد لە گەڵ مووشەکەکنی پێشوو يه‌ك لە سەر سێیه‌، هاوکات بەسووتەمەنی ڕەق پیتێندراو هەڵدەدرێت .”

 

س: radiofarda

Back to top button