وەزارەتی کارەبا : هەڵمەتێکی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا ده‌ستی پێكرد

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: هەڵمەتێکی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا ده‌ستی پێكرد.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوه‌: تیمەکانی کارەبای یەکی هەولێر لە قوشتەپە دەستیان بە هەڵمەتێکی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا کرد.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ئەو شوێنانەی کە سەرپێچییان کردووەتە سەر تۆرەکانی کارەبا، رێوشوێنی یاساییان لە بەرانبەر دەگیرێتەبەر و تا ئەو کاتەی کە ڕێکارەکان تەواو دەبن و سزا دەدرێن، کارەباکەیان نابەسترێتەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن: هەڵمەتەکە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قوشتەپە و پۆلیسی ناحیەکە بەڕێوە چوو.

Back to top button