سەفیری سویسرا لە ئێران ئەحمەدی نەژاد شەرمەزار دەكات

خواكوڕك
بە هۆی ناكۆكی و ململانێكانی نێوان هەردوو وڵاتی ئەمریكاو ئێران و نەبوونی سەفارەتی ئەمریكا لە ئێران لە دوای ئینقلابی ئێرانەوە لە ساڵی ۱۹۷۹سەفیری سویسرا ڕەچاوی بەرژەوەندی یەكانی ئەمریكا دەكات لەو وڵاتە.
لەو ڕوەوەو دوای هاتنە سەركاری ترەمپ و لێدوانە بەردەوامەكانی دژی ئێران، ئەحمەدی نەژاد سەرۆكی پێشووی ئێران نامەیەك ئاڕاستەی ترەمپ دەكات و دەینێرێتە سەفارەتی سویسرا تا لەو ڕێیەوە بگاتە دەستی ترەمپ.
لە بەرامبەردا سەفیری سویرا نامەكەی نەژاد وەك خۆی دەگەڕێنێتەوە بۆی و ڕایدەگەیەنێت ئەوە لە عورفی دیبلۆماسیدا نیە و ئێمەیش وەك سەفارەتی سویسرا كارمان دیبلۆماسیەتە نەك پۆستەچی, جونكە ئەحمەدی نەژاد ئێستا سەرۆك نیە.
ئەوەی مایەی سەرنجە ئەحمەدی نەژاد لەو نامەیەیدا كە ویستویەتی بگاتە دەستی ترەمپ داوای لە ترەمپ كردووە كە پێویستە ئەمریكا چاكسازی ئەنجام بدات و ڕێگری نەكات لەوەی ژنێك ببێتە سەرۆك، ئەم نامەی ئەحمەدی نەژاد لە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بوویە مایەی گاڵتەجاڕی لای چالاكانی سیاسی و مەدەنی ئێرانی.

Back to top button