کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی كوردستان پێشینییەكانی كەشوهەوای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەمڕۆو سبەینێ بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-2-2022، بارانبارین بە شێوازی پچڕ پچڕ دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با هەروەها بەفر لەسەر لوتکەی شاخەکان دەبارێت.

سبەینێ هەینی 11-2-2022، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچە لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی بەیانیدا.

Back to top button