لەبارەی وەزیری وڵاتەكەی مەولود چاوشئۆغڵو بەڵێنی توڵەكردنەوەی لە هۆڵەندا دا

خواكوڕك

 

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا هۆشداری تووند دەداتە هۆڵەندا و دەلێت ئەوان چ هەنگاوێک بهاوێژن، ئێمە ١٠ هێندەی ئەوە دەهاوێژین دەلێت، نەفرەت لە هەڵبژاردنەکانیان. لەبەر ئەوەی لە وڵاتەکەیدا هەڵبژاردن هەیە و بۆ ئەوەی لەو هەڵبژاردنەدا دەنگ نەڕوات بۆ ویڵدەرس، لەبەر ئەوەی کە هاوشانی یەکە دەنگەکانیان، نەفرەت لەو سیاسەتمەدارانەی کە ویڵدەرسیش تێدەپەڕێنن. ئەمانە ئەوەندە ئاستیان دابەزی و نەیانهێشت وەزیرەکەمان بچێتە کونسوڵخانەکەی خۆمان”.

وەزیری دەرەوەی توركیا لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی فەرمی حكومەتەكەی كە ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی كردۆتەوە، رایگەیاندووە،بێدەنگ و بێهەڵوێست نابن لەبەرامبەر ئەو هەنگاوانەی هۆڵەندا هاویشتوویەتی و ئاماژەی بەوەکرد لە دەورووبەری باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەیان لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ و شوێنی مانەوەیان رێکاری پێویست گیراوەتەبەر و رێگریی لە هاتنە دەرەوە و چوونە ژوورەوە دەکرێت.

چاوشئۆغڵو هەروەها گوتیشی”ئەوان چ هەنگاوێک بهاوێژن، ئێمە ١٠ هێندەی ئەوە دەهاوێژین. هیچ ترسێکمان لەوبارەیەوە نییە. بەڵام ئەوەی کە کردیان دوورە لە مرۆڤایەتی. دوورکەوتنەوەی ئەو سیاسییانە لە مرۆڤایەتی بەهۆی هەڵبژاردنێکەوە، دۆخێکی پەندئامێزە. ئەوەی کە مۆڵەتی نیشتنەوەی وەزیرێکی دەرەوە هەڵبوەشێنیتەوە، لەهیچ روویەکەوە مایەی قبووڵکردن نییە بەڵام ئەوەی کە بەرامبەر بە ژنێک کە هاوکات وەزیرە کراوە و رێگرییکردن لێی لە چوون بۆ کونسوڵخانەکەمان، کە خاکی خۆمانە، لەکەیەکی شەرمهێنە بۆ ئەورووپا. هەمیشەش ئەوە دەدەینەوە لە روویان ”.

Back to top button