جۆ بایدن داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی دەکات “دەستبەجێ” ئۆکراینا جێبهێڵن

سەرۆکی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکا دەکات “دەستبەجێ” ئۆکراینا جێبهێڵن و دەڵێت “ئەگەری هەیە ئاراستەکان بەشێوەیەکی “شێتانە و خێرا” بگۆڕێن.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، جۆ بایدن داوای لە ئەمریکییەکان کرد “دەستبەجێ” لە ئۆکراینا بچنە دەرەوە و گوتی: پێویستە هەر ئێستا ئەمریکییەکان ئۆکراینا جێبهێڵن.

بایدن گوتیشی: ئێمە مامەڵە لەگەڵ یەکێک لە گەورەترین سوپاکانی جیهان دەکەین و بارودۆخەکەش جیاوازە و ئەگەری هەیە ئاراستەکان بەشێوەیەکی شێتانە و خێرا بگۆڕێن.

 

Back to top button