داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی دەکرێت لە بەرانبەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بێدەنگ نەبن

جاوید ڕەحمان ڕاسپێردراوی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێری ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران ، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا داوا لە کۆمەڵگەی نێو نەتەوەیی دەکات گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەوەی وڵامدەر بن سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا.

لەو ڕاپۆرتەدا کە یەک مانگ لەمەوبەر ئامادەکراوە و بەمزووانە ڕەوانەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت ئاماژە کراوە بە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی بەهایی ، تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەرانی کورد و نەوت فرۆشەکانی سەرسنووریی پارێزگای سیستان و بەلوچستان و دەستگیرکردن و بێسەروشوێنکردنی 500چالاکی سیاسیی و مەدەنی کوردلە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە سێدارەدانی 50 لاوی کورد لە ساڵی ڕابردوودا.

هاوکات ناوەندەکانی چاودێری مافی مرۆڤ داواکارن ئێران وڵامدەر بێت سەبارەت بە لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسیی ساڵی 1988 کە ئەو کات ئیبراهیم ڕەئیسی یەک لە ئەندامانی بڕیاردەر بووە بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە.

لە کۆتاییشدا داوا کراوە دەسەڵاتی ئێران بەرپرسیارە لە کوشتنی سەدان لاوی ناڕازی لە خۆپیشاندانەکانی سەراسەری ئێران لە ساڵی 2019.

سەرچاوە : دەنگی ئەمریکا

Back to top button