سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دەکات

ئەمڕۆ دایكی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان كۆچی دوایی كرد، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری رۆشنبیری كرد.

ئەمڕۆ هەینی 11ـی شوبات، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان كرد بۆ كۆچی دوایی دایكی.

سەرۆكی حكومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەكەیان ببەخشێت.

ئەمڕۆ هەینی 11ـی شوبات، غەریبە عەزیز بارام دایكی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد

 

Back to top button