دوو تۆمەتبار کە ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باریان دزیبوو، دەستگیرکران

له‌ سلێمانى پۆليس دوو تۆمەتبار کە ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باریان دزیبوو دەستگیرکرد.

ئه‌مرۆ هه‌ينى 11-2-2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رای گەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەک ھاووڵاتی لە بنکەی پۆلیسی وارماوا سکاڵایان تۆمار کرد کە ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باریان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی وارماواوە دەستگیربکرێن.

لە راگەیەنداوەکەى پۆليسى سلێمانى هه‌روه‌ها هاتووە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان و پشکنینی شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باردا.

له‌ كۆتايى راگه‌يندراوه‌كه‌ى پۆلیسی سلێمانی هاتووه‌، ھەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و ئێستا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باردا
Back to top button