کێشەکانی ئۆکراینا ، فڕۆکە ” ئێف 16 ” کانی ئەمریکای لە ئەلمانیاوە گەیاندە  رۆمانیا

 

سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، بە لەبەرچاوگرتنی چڕبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە سەر سنوورەکان ، ئیسکادرانێک لە فڕۆکەشەڕکەرەکانی ” ئێف 16 ” کەلە ئەڵمانیا جێگیر کرابوون ڕەوانەی رۆمانیا کراون .

 

لە راگەیاندراوی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا لە ئەرووپا دا هاتووە ،رۆژی هەینی چەندین فڕۆکەی ئێف 16 ی ئەمریکی دەگەنە  فڕۆکەخانەی سەربازیی ” فتستیی ڕۆمانیا ” وە کە دەکەوێتە 100 کیلۆمەتری دەریای ڕەش ، لەوێشەوە لە گەڵ فڕۆکەکانی ئیتاڵیا کە پێشتر لەوێ جێگیر کراون چاوەڕێی بڕیارەکان دەکەن .

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەیی و هەماهەنگی زیاتر لە گەڵ هاوپەیمانان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی رووسیا پێکەوە کار دەکەن .

ئەو فڕۆکانە بەرپرسیارەتی سەرەکیان پاراستنی ئەمنی سنوری ئاسمانی دەسەڵاتی ناتۆ دەبێت ، کەلە دورگەی ( کریمە ) نزیکە .

دورگەی ” کریمە ” ساڵی 2014 لە لایەن رووسیاوە خرایە سەر خاکی ئەو وڵاتە .

چەند کاتژمێرێکیش پێش ئەو ڕاگەیاندراوە ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە ، ئەگەری هەیە رووسیا هێرشبکاتە سەر ئۆکراینا

سەرچاوە ؛ ڕۆیتەرز

Back to top button