ڕووسیا : ڕاگەیاندنەکانی ستراتیژیی ئەمریکا هاندەرن بۆ پەرەپێدانی گرژییەکانی ئۆکراینا

 

” سی ئێن ئێن ” هێرشی لە ناکاوی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا پڕوپاگەندەیەکی بێبنەمایە لە لایەن ” سی ئای ئەی ”

بە پێی ڕاپۆرتی تایبەتی” ئێسپۆتنیک” رووسی بە پشتبەستن بە ” سی ئێن ئێن ” ئاشکرای دەکات دەزگا سیخوریەکانی ئەمریکا زانیاری پشتڕاست نەکراوە دەگەێننە دەست ” جۆبایدن ” ی سەرۆکی ئەمریکا  سەبارەت بە ئەگەری هێرشی لەناکاوی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ، هەر بۆ ئەوەی نیشانی دەن ئاگاداری وردەکاری جوڵەی سەربازیی رووسیان .

ئیسپۆتنیکی رووسی لە زمان بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە دەنووسێت : ئەو جۆرە ستراتیژی ڕاگەیاندنە دارێژراوی ( سی ئای ئەی ) ە بۆئەوەی سەرۆکی رووسیا تووشی شۆک بکات و سوپای رووسیاش تووڕە و عەسەبی کەن ، بەڵام بە پێچەوانەوە دەردەکەوێت تەنیا سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سوپای ئەو وڵاتەی پێ شۆک دەبێت ، چونکە رووسیا نیازی هێرشی نییە .

Back to top button